Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:58

ئەردۆغان: خستنەکاری بەنداوی ئەلیسۆ پاشگەزبوونەوەی بۆ نیە

ئەردۆغان: دەسەڵاتدارانی عێراق گوێ ناگرن و خەمی میللەتیان نیە
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" خستنەكاری بەنداوی ئەلیسۆ پاشگەزبوونەوەی بۆ نیە و ماوەی 10 ساڵە بە حكوومەتی عێراق دەڵێین خۆتان ئامادە بكه‌ن، بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق گوێ ناگرن و خەمی میللەتیان نیە.

ئەردۆغان لەبارەی ناڕەزاییەكانی  خه‌لكى عێراق لەسەر گرتنەوەی بەشێكی ئاوی رووباری دیجلەو دروستكردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، دووپاتی كردەوە "هەرگیز لە كردنەوەی بەنداوی ئەلیسۆ پاشگەز نابینەوەو پێویستە عێراق ڕێز لە ڕای  گەلی توركیا بگرێت، كاتێك بەنداوەكە پڕ ئاو دەبێت، بەردانەوەی ئاوەكە ئاسایی دەبێتەوە، ئێمە ماوەی پێنج ساڵه‌ چاوەڕێی ئەم ڕۆژەمان كردوه‌، ماوەی 10 ساڵیشە بە عێراقمان گوتووە خۆی ئامادە بكات. 

ئەردۆغان به‌ حكوومه‌تى عێراقى گوت" ئێوه‌ش بەنداو دروست بكەن، بۆچی ئەم ئاوە لە كەنداو بەبێ ئەوەی هیچ سوودێكی لێ ببینن، بەفیڕۆی دەدەن.

تێزانین به‌م هۆیه‌وه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ هەڵمەتێكی ناڕەزایی لە عێراق لە دژی پرۆژه‌كه‌ى توركیا دەستیپێكردوه‌، كه‌ كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ووشك كردنى بەشێكی زۆری ئاوی رووباری دیجلە دروست ده‌كات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.