یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان ناسراو به‌فیفا رایده‌گه‌یه‌نێت هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا، ئەمریکا، مەکسیک و مەغریب داواکاریان پێشکەش بە فیفا کردووە بەمەبەستی میوانداریکردنی جامى جیهانى ٢٠٢٦ ، فیفا ڕاشیدهگهیهنێت بەمەبەستی هەڵسەنگاندن داواکارییەکانمان قەبوڵکردووە.
بڕیارە لە ٦٨یهمین کۆنگرەی فیفا کە لە ١٣ی حوزەیرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،هەڵسەنگاندن بۆ داواكاری چوار وڵاته‌كه بكرێت كاتێك داوای میوانداری مۆندیال ده‌كه‌ن بۆ ساڵى 2026 .
به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى جیهانى وڵاتى مەغریب له‌كۆى 14 یاریگاى ، 9 یاریگاى پێویست به‌نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه ، بۆیه له‌ڕكابه‌ری له‌گه‌ل وڵاتانى دیكه‌دا ئه‌گه‌ری لاوازه بۆ جێ به‌جێ كردنى داواكه‌ی له‌لایه‌ن فیفاوه به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى یاریگاكانى كه‌پێویستیان به‌نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه ، له‌كاتێك هەریەک لە وڵاتانى کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک ١٧ یاریگای تەواو ئامادەیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.