له ئاكامی ھێرشێكی داعش بۆ سه‌ر ھێزه عێراقییه‌كان له سنووری قه‌زای سامه‌ڕا سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، دوو كارمه‌ندی ئه‌منی كوژران.
ملازم نو‌عمان جبوری، ئه‌فسه‌ری پۆلیس به ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ھێرشیانكرده سه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوچه‌یه‌كی سنووری قه‌زای سامه‌ڕا.
گوتیشی: له ھێرشه‌كه‌دا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ھێزه ئه‌منییه‌كان وچهكدارهكانی داعش روویداوه و له ئاكامدا، دوو كارمه‌ندی ئه‌منی كوژراون و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی پشتیوانی سه‌ربازی، چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و ناوچه بیابانه‌كانی ناوچه‌كه ھه‌ڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.