خانمه شاعیر و گۆرانیبێژی كوردی هه‌رێمی كوردستان " ساندرا " نوێترین گۆرانی خۆی به زمانی كوردی و بیانی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و له ئێستا دانیشتووی ئه‌ورووپایه و به كاری بازرگانییه‌وه خه‌ریكه ، ئاشكرایده‌كات سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی گۆرانییه‌كی تازه‌یه به زمانی كوردی و بیانی ، وتیشی خۆس تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و له ماوه‌ی داهاتوودا بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه ساڵی رابردوو یه‌كه‌مین گۆرانی و كلیپی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌ورووپا هه‌موو كاره‌كانی وه‌كو تۆماركردن و وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه ئه‌نجام دابوو .
سه‌رچاوه : باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.