ئەمڕۆ سێشەممه 5/6/2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق به سه‌رپه‌رشتى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووەوە و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ژمارەیەك وێستگەی دەنگدان ئه‌وه‌ى دووپات كردووەتەوە كه سه‌خته‌كارى له ژمارەیەك وێستگەدا كراوه‌و ئێمه‌ش بەدواداچوون بۆ تانەكانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەین و پێویستە رۆڵی دەستەی دادوەری و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن جیا بكرێتەوە .
به‌پێى هه‌والێكى مالپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز" ، حه‌یده‌ر عه‌بادى رایگه‌یاندووه، كه لیژنەی لێكۆلینه‌وه چەندین حاڵەتی ساختەكاری لە ژمارەیەك وێستگەی دەنگدان ئاشكرا كردووە و كۆمسیۆنیش بەرپرسیارەتی ئه‌مه دەگرێتە ئەستۆى خۆى و له بوونى ئه‌و حاله‌تانه كۆمسیۆن به‌رپرسیاره.
عه‌بادی رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی عیراق داوا ده‌كات 5%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه، هاوكات بڕیاریشیدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.