Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:26

میدیاکانى ئیسپانیا : کۆبونەوەکەی نێوان رۆناڵدۆ و ریاڵ مەدرید بێ ئه‌نجام به‌کۆتا هات

پێناچێت وه‌رزى داهاتوو له‌ڕیزه‌كانى ریال مه‌درید یاری بكات
کوردستان TV
100%


ئیدۆ ئیگێری پەیامنێری بەرنامەی چیگرینتۆی بەناوبانگ ،   درەنگانی شه‌وى رابردوو  رایگه‌یاند : كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ریال مه‌درید و رۆناڵدۆى پورتوگالى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى  له‌ریزه‌كانى یانه‌دا بێ ئه‌نجام به‌كۆتاهات بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕێكه‌وتنێك بكرێ له‌نێوان هه‌ردوولا 

په‌یامنێره‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت : كۆبوونه‌وه‌ى نێوان رۆنالدۆ و كارگێری یانه‌كه‌ى زیاتر له‌كاتژمێرێكى خه‌یاندووه‌ ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن كۆبوونه‌وه‌یان به‌كۆتا هێناوه‌ ، بڕیاریان داوه‌ جارێكى دیكه‌ كۆببنه‌وه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێك . 

ئیدۆ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت پێ ناچێت وەرزی داھاتوو رۆناڵدۆ لە ریاڵ درێژه‌ به‌یاریكردن بدات له‌ریزه‌كانى یانه‌كه‌یدا ،  چونکە ئەو یاریزانە له‌ئێستادا  زۆر نیگەرانه‌  و بێ ھیوا بووە و وه‌له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش له‌ساتى هاتنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌خودى یاریزانه‌كه‌وه‌ دیار بوو چه‌نده‌ نیگه‌رانه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.