Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:32

یاریەکەی نێوان ئەرجەنتین و ئیسرائیل کێشەی تێکەوت و میسى و چه‌ند یاریزانێکى دیکه‌ ڕازى نین له‌ئه‌نجامدانى

بڕیاره‌ شه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌و یاریه‌ ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
100%


له‌درێژه‌ى به‌رێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كان ، بریاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 10 ى حوزه‌یرانى 2018  ، به‌بۆنه‌ى ناساندنى قودس به‌پایته‌ختى ئیسرائیل  هه‌ڵبژارده‌ى ئیسرائیل میوانداری هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین بكات ، پێشتر ئیسرائیل رایگه‌یاند بوو ئه‌و یاریه‌ دۆستانه‌یه‌ به‌بۆنه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌قودس كراوه‌ته‌ پایته‌ختمان بۆیه‌  له‌یاریه‌كى دۆستانه‌دا میواندارى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌كه‌ین و ته‌واوى خه‌رجیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین ، بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌دا كاردانه‌وه‌ى توندى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ به‌جۆرێك ،  چەند رۆژێک  به‌ر له‌ئێستا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەلەستین داوای لە ئەرجەنتین کرد ئەو یاریە  ئه‌نجامى نه‌ده‌ن و هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه‌ ، له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ند بوونیشتان  ئه‌وا ئێوه‌ش ده‌ستان له‌و تاوانانه‌دا هه‌یه‌  كه‌  ئیسرائیل بەرامبەر بە فەلەستین دەیکات ،  له‌ئێستاشدا یەکێتی تۆپی پێی ئیسرائیل ھۆشداری داوه‌ بە ئەرجەنتین  ئەگەر پابه‌ند نه‌بن به‌ئه‌نجامدانى یاریه‌ دۆستانه‌كه‌ ئه‌وا   داوای قەرەبوو دەکەین  به‌بڕی نزیکەی ملیۆنێک و چوارسەد ھەزار یۆرۆ ،به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى ئه‌رجه‌نتینیش  ھەریەک لە میسی و ھیگواین و ماسیکرانۆ داوایان کردووە ئەو یاریە ئەنجام نەدرێت و ئەوان بەشدار نابن ،ئه‌م بڕیاره‌ش بووه‌ته‌ كێشه‌ به‌جۆرێك  سەرۆک کۆماری ئەرجەنتین لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بە بنیامین ناتینیاھۆی راگەیاندووە کە داوای لێبوردن دەکه‌ین له‌و یاریه‌دا ناتوانین به‌شدار بین ، هه‌وڵى زۆریشمان داوه‌ له‌گه‌ل یاریزانان به‌ڵام نه‌مانتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتووبین  له‌ڕازی كردنیان ،  بۆیه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌و یاریه‌ دۆستانه‌ ئه‌نجام نه‌درێـت و هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.