Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:42

ده‌لاقه‌ی مۆندیل

باسی (1)
کوردستان TV
100%


دیاره‌ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی ته‌نیا به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ دایك نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ پێشوودا فاكته‌ر و ڕێگا هابوون تا بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ ڕێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ری جیهانی بۆ یاریی تۆپی پێ‌ دامه‌زرێت. له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌ هه‌ندێك یه‌كێتی وه‌رزشی نا كامڵ له‌ دایكبوو بوون، به‌ڵام به‌وجۆره‌ نه‌بوو بتوانێت وه‌ك لایه‌نێكی یاسا دانان و كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتان كار بكات، به‌ڵام تاڕه‌ده‌یه‌ك ئه‌و تیپ و هه‌ڵبژاردانه‌ی له‌ یارییه‌كانی ئۆڵمپیات به‌شداریان پێده‌كرا، وایكردبوو كاربه‌ده‌ستانی تۆپی وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ ڕێكخراوێكی وه‌رزشی تۆپی پێی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن، هه‌روه‌ها له‌وكاته‌دا هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتان له‌ شێوه‌ی نمایش ده‌یانتوانی به‌شداری یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی بكه‌ن، ئه‌مه‌وه‌ش وایكردبوو هیچ یاریزان و پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌رنه‌كه‌وێت و شیوه‌ی یاریی ته‌نیا هیوایه‌ت بوو، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه‌ گرنگی پێده‌درا، به‌ڵام تیپه‌كان له‌ هه‌ر ئاستێكدابوونیا ته‌نیا مافیان وه‌كو هه‌ر یارییه‌كی دیكه‌ی ئۆڵۆمپی بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌شداریانه‌ی تیپه‌كان ڕێگای خۆشكردبوو بیرۆكه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی بێته‌ پێشه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئینگلیزه‌كان له‌وكاته‌دا وه‌كو (مۆرانه‌) نایانده‌هێشت هیچ گرووپ و ڕێكخراوێك له‌دایك بێت، چونكه‌ كه‌س هێنده‌ی ئه‌وان لایه‌نی یاسا دانان و خوله‌كانیان بێ‌ ڕكابه‌ر نه‌بوو، ئه‌م نه‌ یارییه‌ی ئینگلیزه‌كان زۆرێك له‌ بیرۆكه‌ی ڕزگاركردنی تۆپی پێی له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی به‌ هه‌ڵواسه‌راوی هێشتبۆوه‌، كه‌ سه‌ره‌تای هه‌نگاوی پێشكه‌وتنی تۆپی پێ‌ جیابوونه‌وه‌بوو له‌ خوله‌كانی ئۆڵۆمپی و بانگه‌وازكردن بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و هاندانی وڵاتان بۆ دروستكردنی هه‌ڵبژاده‌ی نیشتیمانی. هه‌رئه‌وه‌ش بوو به‌زووی گه‌وره‌ پیاوانی ئه‌وروپا به‌نهێنی كۆبوونه‌وه‌ تا ڕێكخراوی فیفا دروست بكه‌ن، كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئینگلیز دژ و حه‌وت ده‌وڵه‌تى تر یه‌كیان گرت.

درێژه‌ی ده‌بیت...

 

هه‌وراز كاوه‌ نووسیویه‌تى 

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.