Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 11:28

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا 100%ی دەنگەکان بە دەستی هەژمار بکرێتەوە

ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستانیش رەتکرایەوە
کوردستان TV
100%


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا 100%ی دەنگەکان لە هەموو وێستگەکان بە وێستگە سووتاوەکانیشەوە بەدەست بژمێردرێتەوە.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌.

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى حوزه‌یرانى 2018 كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد پاش ئه‌وه‌ى سه‌لیم جبورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان داوایكرد ژماره‌ى په‌رله‌مانتارانى به‌شداربوو ئه‌ژماربكرێت و رایگه‌یاند، رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ن.

هاوكات كه‌ناڵه عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شدارى 172 په‌رله‌مانتار ده‌ستى پێكردووه‌.

پەرلەمانی عێراق هەروەها بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و نۆ دادوەر دەخرێتە جێگەی کۆمیسیارەکان و لەجێگەی سەرۆکی کۆمیسیۆنەکان لە هەر پارێزگایەکی عێراق دادوەرێک دادەنرێت.

هەروەها ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان رەتکرایەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.