Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 06:17

زیانه‌کانی ئاوی سارد بۆ له‌شی مرۆڤ

زیان به‌ كرداری هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وی له‌ له‌ش
کوردستان TV
100%

له‌ وه‌رزی هاویندا كه‌ كه‌ش و هه‌وا زۆر گه‌رمه‌ ته‌نیا شتێك كه‌ تێنویه‌تی مرۆڤ بشكێنێت به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاری كرێكاری و گران ئه‌نجامده‌ده‌ن ، شله‌مه‌نییه‌ سارده‌كانه‌ به‌ تایبه‌ت ئاوی سارد .

راسته‌ كاتێك له‌ دوای خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی سارد ئه‌ندامانی له‌ش هه‌ست به‌ حه‌سانه‌وه‌ ده‌كات به‌ تایبه‌ت له‌ دوای هیلاكی مرۆڤه‌كان ، به‌لام زۆریك له‌ ئێمه‌ تاكه‌ ئێستا دركمان به‌ زیانه‌كانی ئه‌م ئاوه‌ سارده‌ نه‌كردووه‌ بۆ ته‌ندروستیمان ،بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌ زیانه‌كانی ئاوی سارد بخه‌ینه‌ روو :

1-    ئاوی سارد هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ قه‌بزی ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خواردن له‌ ریخۆڵه‌ ده‌هێلێته‌وه‌ ،پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه‌ت یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ كرداری هه‌رس كردن .

2-     خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد هۆكاره‌ به‌ وشكی پێست و زیانیش به‌ شێداری له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ،پێویسته‌ ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆینه‌وه‌ هه‌مان پله‌ی گه‌رمی پێست بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش و پێست شێدار بكات .

3-    ئاوی سارد ده‌بێته‌ نه‌مانی وزه‌ی له‌ش ،چونكه‌ جه‌سته‌ بۆ به‌كارهێنانی وزه‌ پێویستی به‌ ئاوێكه‌ نزیك بێت له‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش .

4-    زیانێكی دیكه‌ی ئاوی سارد ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێدانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌ ، ره‌نگه‌ ببێته‌ روودانی حاله‌تی نه‌خوازراو ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه‌ بۆ هه‌وكردنی قورگ و لووت .

5-     هۆكارێكه‌ بۆ ئێشانی سك ، چونكه‌ زیان به‌ گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆین گه‌ده‌ ناتوانیت هه‌رسی بكات ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌ ، چونكه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر مێشك و بربره‌كانی له‌ش .

6-     زیان به‌ كرداری هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وی له‌ له‌ش  .  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.