هه‌وراز كاوه
به‌ر له ساڵی (1904) هه‌وڵی زۆر هه‌بوو یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تۆپی پێ دامه‌زرێت، به تایبه‌تی ئه‌و ڕۆڵه‌ی سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵندا (كارل ئه‌نتۆن هێرشمان) هه‌یبوو تا په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان نه‌پچڕێت، پاشان (ڕۆبێرت گۆرانی) سكرتێری تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا هات و هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌كار و نامه‌یه‌كی نووسی بۆ لێپرسراوانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و دانیشتن له‌گه‌ڵیان، تا پێكه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی یه‌كێتییه جیهانییه‌كه قسه بكه‌ن، له‌وكاته‌دا وڵاتانی: (فه‌ڕه‌نسا، به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا. دانیمارك) ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵ (گۆران) دانیشن، به‌ڵام كاتێك ئینگلیزه‌كان ڕه‌تیانكرده‌وه به‌شداری نه‌كه‌ن، ئه‌وه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چیتر له‌سه‌ر ئینگلیزه‌كان ڕانه‌وه‌ستن و گفتوگۆی دروستبوونی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی گرێی لێدرا و به‌وه توانیان ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ریتانییه‌كان بكه‌ن. له 1ـی ئایاری ساڵی (1904) هه‌ردوو هه‌ڵیژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا بۆ یارییه‌كی دۆستانه له برۆكسل بوون، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تیكرده‌وه (موهلینگاوسی) سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لجیكا و هاوته فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی (ڕۆبێرت گۆران) له‌مه‌ڕ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئینگلیزه‌كان قسه‌ی زیاتر بكه‌ن، پاش ئه‌وه ڕێكه‌وتن وڵاتانی هاوپه‌یمانی خۆیان داوه‌تی پاریس بكه‌ن به‌مه‌ستی له دایكبوونی ڕێكخراوه‌كه‌یان. ڕۆژی 21ـی ئایاری هه‌مان ساڵ هه‌ندێك له نوێنه‌رانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان به نامه ئاگادار كرانه‌وه و گه‌یشتنه باره‌گای یه‌كێتی فه‌ڕه‌نسا بۆ یارییه وه‌رزشییه‌كان له پاریس. گفتوگۆكان درێژه‌یان كێشا، به‌ڵام له كۆتایدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به (فیفا)، ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌رفی ئیمزاكردنی گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی ئێستای جیهانیان پێ بڕا له‌وكاته‌دا بریتبوون له :
1. ڕِۆبێرت گۆران و ئه‌ندریه ئسپیر له فه‌ڕه‌نسا.
2. لویس موهلینگاوس و ماكس كاهان له به‌لجیكا
3. لودفیگ سیلۆف له دانیمیارك.
4.كارل ئه‌نتۆن هیرشمان له هۆڵندا.
5. فیكتۆر شنایده‌ر له سویسرا .
6. كارل بادرۆس له ئیسپانیا.
7. لۆدفیگ سیلۆڤ له‌بری وڵاتی سویدیش ئیمزای كرد.
"وێنەکە یارییەکەی فەڕەنسا و بەلجیکای 1904"
درێژه‌ی ده‌بێت...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.