Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 11:37

دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ سه‌در داوایه‌ک له‌ هاووڵاتیان ده‌کات

له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوو
کوردستان TV
100%

سه‌در داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات بوار نه‌درێته‌ دوژمنان ده‌رفه‌ت بقۆزنه‌وه‌ ، داواش ده‌كات لێژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ و ورده‌كارییه‌كانی پێكبهێنرێت.

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ناوچه‌ی سه‌در روویدا و 130 كه‌س بوونه‌ قوربانی، نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌در پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی سه‌در ده‌كات و به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌كات و داوایان لێده‌كات ئارام بن و دان به‌خۆیاندا بگرن.

به‌یاننامه‌كه‌ی موفته‌دا سه‌در داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات بوار نه‌درێته‌ دوژمنان ده‌رفه‌ت بقۆزنه‌وه‌ ، بۆ تێكدانی هه‌ر باشبوونێكی دۆخی ئه‌منی و سیاسی عێراق.

هه‌روه‌ها سه‌در له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ و ورده‌كارییه‌كانی، ده‌شبێ لیژنه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.