ڕۆژانه له كاتی به‌كارھێنان و كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان و ئامێره ھۆشمه‌نده‌كانمان ڕووبه‌ڕوی ڤایرۆسه‌كان ده‌بینه‌وه كه ئامێره ھۆشمه‌نده‌كانمان ده‌كاته ئامانج، و ووشه‌ی ڤایرۆس ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه ھه‌ریه‌ك له ئێمه ڕۆژانه له بابه‌ت و نوسراوه‌كان به‌رچاومان ده‌كه‌وێت.
ڤایرۆس چیه ؟!
ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر:
پرۆگرامێكی درووستكراوه كه به مه‌به‌ست و ئامانجیكی دیاری كرا‌و له لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و پرۆگرامسازانه‌وه درووست ده‌كرێت، و ھه‌ر یه‌كه له‌و ڤارۆسانه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی ئامانجێكی دیاری كراویان ھه‌یه ھه‌ندێك له‌و ڤایرۆسانه به مه‌به‌ستی دزه‌پێكردن و له‌ناوبردنی داتا‌و زانیاریه‌كان درووست ده‌كرێن ھه‌ندێكی تریان به مه‌به‌ستی له‌كارخستن و له‌ناوبردنی ئامێره ھۆشمه‌نده‌كان درووست ده‌كرین یان به به‌مه‌ستی جیاوازتر درووست ده‌كرێن.
مێژووی ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ر:
بۆ یه‌كه‌م جار ڤایرۆسێك درووستكرا به ناوی “براین ڤایرۆس” له ساڵی ١٩٨٦ ه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه‌ش له لایه‌ن دووكه‌س پاكستانی درووستكرا كه ھه‌ردووكیان برا بوون به‌ناوه‌كانی ئه‌مجه‌د و باسیت فاروق وه ھه‌روه‌ھا ڤایرۆسه‌كه به ( لاھوری، پاكستانی، براینی پاكستانی، ئه‌ی براین ) ناسرابوو، ڤایرۆسه‌كه كاری نه‌دكرده سه‌ر ھارد درایڤه‌كان به‌ڵام له رێگه‌ی فلۆپی دیسكه‌وه بڵاوبووه‌وه كاری ده‌كرده سه‌ر تۆماره‌كان و ریكۆرده‌كانی بوت .
پاشان له ساڵی ١٩٨٨ یه‌كه‌م دژه ڤایرۆس به‌رھه‌مھات كه كاری له ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ڤایرۆسی بران بوو .
سه‌رچاوه/تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.