هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی رۆژئاوا "سه‌ڵاح ئوسێ " سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 7/6/2018 له شاری قامشلۆ دوای ململنێ له گه‌ڵ نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی )63) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
به كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند "سه‌ڵاح ئوسێ" بۆشاییه‌كی گه‌وره كه‌وته نێو هونه‌ری گۆرانی كوردی وه كۆستێكی ناخ هه‌ژێن بوو بۆ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان چونكه یه‌كێك بوو له سمبوولهكانی رۆشنبیری كوردستانی سوریا.
ئوسێ كوڕی گوندی" ته‌ل شعیره" به‌ناوبانگه كه‌چه‌ندین شاعیر له‌م گونده خوێندویانه وه‌كو(نامی ، مه‌لانوری هساری ، جگه‌رخوێن چه‌ندانی تر..) دڵسۆزی ئۆسێ بۆ كلتوور و رۆشنبیری بێ وێنه بوو، هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌وای له ئۆسێ كرد بچێته شام له‌وێ به‌رده‌وامی به كاروانی هونه‌ری خۆی بدات به تاییبه‌تی له رووی خوێندنی موزیك دوای ئه‌مه‌ش ده‌ستی كرد به ئاوازدانان و نووسینی تیكستی شیعری به هۆی به‌هێزی شیعر و ئاوازه‌كانی هه‌موو گۆرانییه‌كانی كه‌وتبووه سه‌ر زمانی گه‌نجان .
سه‌ڵاح ئوسێ له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی سوری له رادیۆ چه‌ندین كاری ئه‌جامداوه به‌تایبه‌تی له‌رووی مقامات به‌جۆرێك زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان له ئه‌زموونی ئه‌و سوودمه‌ند بوون به‌ڵام به‌هۆی كورد بوونی له ناوه‌نده‌كانی هونه‌ری له سوریا رێگری لێكراوه.
خوالێخۆشبێت ئۆسێ له لێدوانه‌كانی راستگۆیانهچهندین جار دووپاتی كردۆته‌وه كه كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندان (سعید یوسف و محمه‌د شێخۆ و محمه‌د عزیز و سعید گاباری) له‌سه‌ر بووه وه‌كو مامۆستایانی خۆی داناون، له‌و كاته‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ناومان هێنان زۆر به لێهاتوانه باس له گه‌وره‌یی هونه‌ری سه‌ڵاح ئۆسێ ده‌كه‌ن.
له هه‌موو نه‌ورۆزه‌كان سه‌ڵاح له شاری قامشلۆ بوونی خۆی سه‌لماندووه ،ته‌نیا له‌دوای ساڵی 2000 سه‌ردانی چه‌ند شارێكی ئه‌وروپی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ئاهه‌نگه‌كان دوای زیاتر له 10 سه‌ردان بۆ ئه‌وروپا ده‌گه‌رێته‌وه باوشی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (قامشلۆ) زۆرجار ده‌یگووت: "من ماسییم قامشلۆش ئاوه‌كه‌یه هه‌ركاتێ دوو بكه‌مه‌وه زۆر په‌رێشان ده‌بم"
سه‌ڵاح ئۆسێ له دووكانه‌كه‌ی خۆی له قامشلۆ كه‌تایبه‌ت بوو به دروستكردنی ئامێری موزیك به ده‌ست په‌نجه‌كانی خۆی ژیانی خۆی به‌سه‌رده‌برد هه‌ندێك جار به گۆرانی گووتن هه‌ندێك جاریش به دروستكردنی ئامێر.
دوایی نیوه سه‌ده له خزمه‌ت كردنی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی به‌یه‌كجاری ئۆغری دوایی كرد.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.