کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگه‌یاند: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران مافی دەستووری خۆی دژ بە پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان بەکاردەهێنێت.
له راگه‌یانراوێكى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ره‌ت كرده‌وه و به نایاسایى دانا.
بە ئاماژەدان بەوەی بڕگەی سێیەمی هەموارکردنی یاساکە نایاساییە رایگەیاند: هاوئاهەنگی تەواو لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری دەکەین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی و گەیشتن بە راستییەکان.
هه‌رچه‌نده كۆمسیۆن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به پێشێلكاریى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران داكۆكى له كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌ك هه‌بووبێت، ئه‌وا رێوشوێنى پێویستمان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆیه دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان تانه له بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان ده‌ده‌ن.
هەروەها لەبارەی ژماردنەوەی دەستی ئەنجامەکان رایدەگەیێنێت: دژی ژماردنەوەی دەستیی نین بۆ دەنگەکانی هەڵبژاردن.
له بڕیاره‌كه‌ى دوێنێ په‌رله‌مان له بڕگه‌یه‌كدا داوا كرا، هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌دان به ده‌ست بكرێت، كۆمسیۆن ده‌ڵێ ئێمه دژى دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان نین، ئه‌گه‌ر لایه‌نى یاسایى تێدا فه‌راهه‌م بێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رییه‌وه دیار ده‌كرێت.
راگه‌یانراوه‌كه‌ى: کۆمیسیۆن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.