دوای بڕیارەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ بۆ راپەڕاندنی کارەکانی کۆمیسیۆن، لیژنەیەکی دادوەریی گەیشتنە باڵەخانەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق پێشوازی لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەستی و راگراتنی كارەكانی كۆمسیۆن و سپاردنی بۆ نۆ دادوەر كرد.
ئەنجومەنی دادوهری عیراق لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەک لە سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و سەرپەرشتیارێکی دادوەری پێکدەهێنرێت، بۆ ئەوەی بەپەلە بچنە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەپێی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان و گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنەکان بۆ پارێزگاریکردن لە سندوقەکان و ئامێرو و زانیارییەکانی تایبەت بەپڕۆسەی دەنگدان.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری راشیگەیاندووە، بە دەرچوونی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، کارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن رادەگیرێت، کە تایبەتە بە پێداچونەوە بەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکان پێشکەش کراون، تا رێوشوێنەکانی ژمارکردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان کۆتایی دێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی هەستیاری کاری دادوەرەکان و دڵنیاکردنەوەی رای گشتی و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن، رێگە بە هیچ لایەن و کەسێک نادرێت بچێتە ئەنجومەنی دادوەری یان ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن، یان پەیوەندی بە بەهەر دادوەرێکەوە بکات لەو بارەیەوە و ژمارەی تەلەفۆنی سەرجەم دادوەرەکانیش دادەخرێن.
پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا و بە ئامادەبوونی 172 پەرلەمانتار کە ئێوارەی دوێنێ چوارشهممه ئەنجام درا، پڕۆژەیاسای هەموارکردنی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد و بڕیاریدا 100%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بە دەست بژمێردرێنەوە کە 12ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو.
ههروهها بڕیاردرا به ههڵپهساردنی كارهكانی كۆمسیۆن و له جێگهی ئهوان نۆ دادوهر دهست بهكار دهبن و كارهكانی كۆمسیۆن رادهپهڕێنن.
بەپێی ماددەی 3ی هەموارکراو، جگە لە دەنگدانی کەمینەکانی تایبەت بە سیستەمی کۆتا، ئەنجامی هەڵبژاردنی دەرەوە لە سەرجەم پارێزگاکان، دەنگدانی مەرجدار لە کەمپی ئاوارەکان، جوڵەی دانیشتوانی پارێزگانی ئەنبار، سەلاحەددین، نەینەوا، دیالە و دەنگدانی زیندانیان و دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا هەڵدەوەشێنەوە.
رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەموارکردەوە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا دەنگەکانی سەرجەم وێستگەکان بە دەست بژمێردرێنەوە، ئەندامانی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن لە کارەکانیان دووربخرێنەوە و کارەکانی کۆمیسیۆنیش بە نۆ دادوەر رابسپێردرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.