گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " نامۆ " له ژێر ناوی " من و تۆ و چه‌تر و باران " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوێنێ شه‌و نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوكرده‌وه كه هۆنراوه و ئاوازی گۆرانییه‌كه هی خۆیه‌تی و " سیامه‌ك فه‌قێزاده " كاری میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه و " زاهیر زانیار" یش كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه .
نامۆ خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 1983 له هاتۆته دنیاوه و له ساڵی 2006 ه وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه ، جگه له كاری گۆرانی گوتن ، كاری ئاواز دانان ده‌كات و هونراوهش ده‌نووسێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.