خانمه گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " مه‌له‌ك رۆژهات " له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و كار كردنه بۆ ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی و ژماره‌یه‌ك له گۆرانی تازه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له كاتی پرۆڤه‌كردن و ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كه تازه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی داناوه و باسی له‌وه كردووه كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی تۆماركردنی گۆرانییه نوێیهكانییهتی بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتوودا به شێوه‌ی ئه‌لبومێكی تازه بڵاوی بكاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه خاوه‌نی ژماه‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه و چه‌ندین كۆنسێرت و ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ریشی ئه‌نجامداوه و له ئێستادا له هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانی خۆی له نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناوی خۆی له مه‌له‌ك رۆژهاتهوه بؤ مه‌له‌ك كایه گۆریوه .
جێی ئاماژه‌یه ، مه‌له‌ك كایه له لێدوانه‌كانی پێشووتریدا باسی له‌وه كردبوو كه ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی نوێی هونه‌ری ئه‌نجامده‌دات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.