Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 13:44

ئه‌ردۆغان بریاریدا ئاوى رووبارى دیجله‌ بۆ عێراق به‌رداته‌وه‌

ئه‌ردۆغان فەرمانی دواخستنی گلدانەوەی ئاوی دیجلەى بۆ ناو بەنداوی ئەلیسۆى دا
کوردستان TV
100%

ویسەل ئار ئۆغلۆ، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی توركیا رایگەیاند" رەجەب تەیب ئۆردوگان سەرۆك كۆماری توركیا فەرمانی دەركردوە بە دواخستنی گلدانەوەی ئاوی رووباری دیجلە بۆ ناو بەنداوی ئەلیسۆ، تاوەكو مانگی تەمموزی داهاتوو، بۆیە لە ئێستادا دەرگای بەنداوەكە كراونەتەوە ئاو بۆ عێراق بەرداروەتەوە"

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی توركیا ئاماژەی بەوەشداوە " هەرچەندە توركیا پلانی هەیە كە بەنداوی ئەلیسۆ پربێت لەئاو ، بەڵام حكومەتی عێراقی داوای لە حكومەتی توركیا كردوە ئەو كارە دوابخات بۆ كۆتایی 2018 چونكە عێراق لەساڵی 2017دا رووبەرووی وشكە ساڵی بووەتەوە سەرۆك كۆماری توركیاش رەزامەندی دەربڕیوە كە پڕبوونی بەنداوەكە دوابخات "

بەنداوی ئەلیسۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی توركیا لەسەرروباری دیجلە دروست كراوە حكومەت بۆمەبەستی بەرهەمهێنانی ووزەی كارەبار دروستی كردوە بەگرتنەوەی ئاوی روبارەكەش عێراق روبەروی قەیرانی كەم ئاوی دەبێتەوە و زیاترلە 7ملیۆن دۆنم زەوی بێ ئاو دەبێت .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.