خانمه گۆرانی بێژی ده‌نگخۆش (ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده) كه ئێستا له له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، دوای به‌سه‌ر بردنی چوار ساڵ له بواری خوێندن و دیراسه‌ت له یه‌كێك له زانكۆكانی له‌نده‌ن، توانی بڕوانامه‌ی به كالۆریۆس له بواری گۆرانی و ستایله سه‌رده‌میه‌كان به‌ده‌ست بێنێ.
شایانی باسه یه‌كه‌مین جاره ئافره‌تێك ببێته خاوه‌نی ئه‌و بڕوانامه، ئه‌و خانمه گۆرانی بێژه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ستایله سه‌رده‌میه‌كان هه‌ر یه‌ك له گۆرانیه‌كانی پۆپ و ڕۆك و گۆسپڵ و سۆڵ و جاز و بلووز ده‌گه‌یه‌نێت جا له نێو هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و ستایلی جاز هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ستێج به‌و ستایله گۆرانی بڵێم.
خاتوو ئه‌مه‌ل له ساڵی 1976 له شاری كه‌ركوك له دایك بوه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وتوه و گۆرانی چڕیوه و له ته‌مه‌نی 21 ساڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واوكردوه و ساڵانێكه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و خاتوونه خاوه‌نی 30 كاری هونه‌ری و زیاتر له 20 كلیپ و ئه‌لبوومێكی هه‌شت تراكیه.
سه‌رچاوه/ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.