Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 13:19

دادگای بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 9 به‌رپرسى حەشدی شیعی دەرکرد

بەكاری تیرۆریستی تۆمەتبار كراون
کوردستان TV
100%

دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بەتیرۆر سەر بەسەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا، بەنووسراوێكی فەرمی، كە بۆ فەرماندەیی پرۆسەكانی پارێزگای سەڵاحەدینی ناردووە، ژمارەیەك بەرپرسی میلیشیاكانی حەشدی شیعی بەكاری تیرۆریستی تۆمەتبار كردووە.


بەگوێرەی نووسراوەكەی دادگاكە، كە ڕۆژی دووشەممەی رابردوو 4.6.2018 دەرچووە و ئەمڕۆ لە میدیاكانی عێراق بڵاو بووەتەوە، بەرپرسەكانی حەشدی شیعی بەمادەی ژمارە 13ی ساڵی 2005ی یاسای عێراقی تۆمەتبار كراون، لەمبارەیەوە داوای دەستگیركردنی ئەم كەسانە كراوە، تا لەبەردەم دادگا بوەستێندرێن.


ئەمانەی خوارەوە ناوی تۆمەتبارەكانی حەشدی شیعیە بەكاری تیرۆریستی:-
1- كاید سالح محەمەد.
2- ریحاب یەكعوب مەحجوب، یاریدەری ئامیر لیوای 51ی حەشدی شیعی.
3- ئەحمەد ئەسعەد جایرلى، به‌رپرسى لیواى حەشدى توركمانى.
4- محەمەد حسێن عەبدولكەریم.
5- حەسەن عەبدولكەریم نەدا، به‌رپرس له‌ میلیشیای عەسایبی ئەهلی حەق.
6- عەلی نەدا عەلی .
7- فائیق ئەحمەد جابر.
8- عاد عەبدوڵا خەلەف.
9- خالید عەبدوڵا حسێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.