پۆلیسى فه‌ره‌نسا، په‌نابه‌رێكى عێراقى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگیركرد، به‌لام ناسنامه‌ى ته‌واوى ناوبراویان ئاشكرا نه‌كردووه.
ئاژانسى "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌و په‌نابه‌ره ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له هه‌رێمى كالڤادۆسى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركراوه.
نووسینگه‌ى داواكارى گشتى له پاریس رایگه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌ره تۆمه‌تبار كراوه به تاوانى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى به تیرۆر و تاوانى جه‌نگه‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى فه‌ره‌نسا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویانه رێگرى له (32) كرده‌وه‌ى تیرۆریستى بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر (650) پارچه چه‌كدا بگرن و ده‌ستگیركردنى ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه‌ش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.