یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى یه‌كێتى توپى پێى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خوى به‌ست و چه‌ند بریار و راسپاره‌ده‌یه‌كى نوێ ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بون:
1/ له وه‌رزى نوێی چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان، هه‌ردوو لیژنه‌ى پێشبركێ و سزادان جیا ده‌كرێنه‌وه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت:
أ/ لیژنه‌ى پێشبركێ.
ب/ لیژنه‌ى سزادان و رێكارى.
2/ له وه‌رزى 2018/2019 له ده‌ستپێكى خول و چالاكیه‌كانى یه‌كێتیه‌كه‌مان، پێویسته سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك وه‌رزشوان یان یاریزانى پێشووى توپى پێی یانه‌كان یان هه‌لبژارده‌كانى توپى پێ بووبێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌روك ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێریش بێت مافى سه‌رپه‌رشتیارى تیپی نیه.
3/ له‌سه‌ر راپورتى لێكولینه‌وه و پێشنیارانى راهێنه‌ران و كارگێران و سكالاى یانه‌كانى به‌شداربوو له خولى نایابى كوردستان، له‌به‌ر دروستكردنى كێشه ئاڵۆزى و ناوزراندن و تۆمه‌ت هه‌لبه‌ستن به یاریزانان و راهێنه‌ران و یانه‌كان و ناشیرین كردنى خولى نایابى كوردستان له لایه‌ن یاریدە‌ر‌ى راهێنه‌رى یانه‌ى برایه‌تى (ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق) بریاردرا به دوورخستنه‌وه‌ى ناوبراو بە یەکجاری له‌سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى یه‌كێتى توپى پێى كوردستان و له لایه‌ن یه‌كێتیه‌كه‌مان بە هیچ شێوەیەک مامه‌له‌ى له‌گه‌ل ناكرێت، هیچ یانه‌یه‌كیش بۆى نییه كارى له‌گه‌ل بكات و، هیچ راهێنەرێک بۆی نییە کاری لەگەڵ بکات، بە پێچەوانەوە راهێنەرەکەیش سڕ دەکرێت.
4/ بریاردرا به مانه‌وه‌ى یانه‌ى شێروانه له خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018ـ 2019 ئه‌مه‌یش به هوى هه‌لوێستى وه‌رزشى جوامێرانه‌ى سه‌روك و ده‌سته‌ى كارگێرى و جه‌ماوه‌رى خوشه‌ویستى یانه‌ى شێروانه و شارى كه‌لار، هه‌روەها به هوى گرینگیدانی وەرزش له ده‌ڤه‌ره‌كه و یه‌كسانبوونى خاڵەکانی یانەی شێروانە له‌گه‌ل یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و جیاوازیان بە یه‌ك گۆل.
5/ بریاردرا به ئازادكردنى سه‌رجه‌م یاریزانانى فوتسالى كچانى یانه‌كانى كوردستان و گواستنه‌وه‌یان به ئازادانه و بێ بەربەست بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
6/ بریاردرا به گه‌راندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كانى كه‌ركووك بۆ یانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك.
7/ داوا له سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى تیپی قوتابخانه‌كانى توپى پێى كوردستان كه سه‌ركه‌وتون بۆ قوناغى كوتایى پالاوانیه‌تى قوتابخانه‌كانى كوردستان، رۆژى شه‌ممه 23/6/2018 له كاتژمێر 12 نیوه‌رو له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
8/ داوا له نوێنه‌رى تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى كوردستان دەکەین، كه بۆ قوناغى كوتایى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتوانى كوردستان سه‌ركه‌توون، رۆژى شه‌ممه 23/6/2018 له كاتژمێر 12 نیوه‌رو له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن.
9/ داوا له نوێنه‌رانى لقه‌كانى یه‌كێتى توپى پێى كوردستان( هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و كه‌ركووك) ده‌كه‌ین رۆژى شه‌ممه 23/6/2018 له كاتژمێر 12 نیوه‌رو له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى هه‌لبژارده‌ى پارێزگاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.