Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 13:39

حکومه‌تی نه‌مسا 60 پێشنوێژی ده‌رکرد و حه‌وت مزگه‌وتیشی داخست

زۆرینه‌ی ئه‌و پێشنوێژانه‌ش سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی توركی _ ئیسلامیی ئه‌وڕوپان
حكومه‌تی نه‌مسا 60 پێشنوێژی ده‌ركرد و حه‌وت مزگه‌وتیشی داخست
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی نه‌مسا رایگه‌یاند كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیسلامی سیاسیی و هه‌روه‌ها دژایه‌تیی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانن،  60 پێشنوێژی ده‌ركردووه‌ و حه‌وت مزگه‌وتیشی داخستووه‌.

سباستیان كۆرتیز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رۆژی رابردوو له‌ كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا له‌ ڤییه‌نای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئیسلامی سیاسیی و توندڕه‌ویی و ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی دنه‌ده‌ری توندوتیژین له‌ وڵاتی ئێمه‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هێربرت كیكڵ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ش له‌ هه‌مان كۆنفڕانسدا رایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 60 پێشنوێژ وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌م وڵاته‌ ده‌ركراون كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 150 كه‌س ده‌بێت.

زۆرینه‌ی ئه‌و پێشنوێژانه‌ش سه‌ر به‌ " كۆمه‌ڵه‌ی توركی _ ئیسلامیی ئه‌وڕوپا "ـن كه‌ به‌ (ATIB) ناسراون و له‌ توركیاشه‌وه‌ كاروباری كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

ئیبراهیم كالین وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌مكاره‌ی نه‌مسا رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی به‌رپرسانی نه‌مسا دوای ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ شه‌پۆلێكی ترس له‌ ئیسلام و ره‌گه‌رزپه‌رستیی و جیاكاریی ره‌گه‌زیی و ئاینیی له‌م وڵاته‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

راگه‌یاندنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیسلامی سیاسی له‌لایه‌ن حكومه‌تی نه‌مساوه‌ دوای ئه‌وه‌ بوو كه‌ یاده‌وه‌ریی جه‌نگی " گالیپۆلی " له‌ مزگه‌وتێكی توركه‌كان به‌شێوه‌ی شانۆ له‌ ڤییه‌نای پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجامدرا. 

ئه‌م جه‌نگه‌ كه‌ به‌ جه‌نگی " جناق قه‌ڵا "ـش ناسراوه‌ و له‌ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا روویداوه‌، عوسمانییه‌كان تێیدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌، یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ش له‌ نه‌مسا جه‌نجاڵی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ بڕیاریاندا به‌شێوه‌ جیددی به‌ره‌وڕووی هزری ئیسلامی سیاسیی ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.