هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌خورماتوو له‌ڕۆژى پشتیوانیان له‌قودس له‌مانۆڕێكى سه‌ربازى به‌نمایشكردنى هێزو ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سنوره‌كه ئاڵاى هه‌ردوو وڵاتى ئیسرائیل و ئه‌مریكایان خسته ژێر پێیان
ساڵانه كۆتا هەینی مانگی رەمەزان بە رۆژی قودس دەناسرێت و ڕێپێوان و ناڕەزایی له‌به‌شێك له‌شاره‌كانى عێراق و وڵاتانى لوبنان و ئێران و سوریا دژی ئیسرائیل لەو رۆژەدا بەرێوە دەچێت بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە خەڵكی فەلەستین
لە ٧ ئابی 1979 دوای بۆمبارانی ناوچە شیعەنشینەكانی باشووری لوبنان لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە، ئایەتوڵڵا خومەینی رێبەری ئەوكاتی ئێران داوای لە مسوڵمانانی جیهان كرد لە دوایین هەینی مانگی رەمەزاندا بە رۆژی قودس هەڵبژێرن و لەو رۆژەدا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی فەڵەستین پێشان بدەن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.