كارلۆس كیرۆشى پورتوگالى راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى ئێران له‌لێدوانى بۆ میدیاكان رایده‌گه‌یه‌نێت ، یاریزانان لهههڵبژاردهمان دووچارى كێشه‌ى یاریكردن ده‌بن له‌گه‌ڵ پێڵاوه‌كانیان له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى نایك ئاماده نیه سپۆنسه‌رى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بكات و بهپێڵاوى نایكه‌وه یاریزانان یاریه‌كانیان له‌مۆندیال ئه‌نجام بده‌ن .
راهێنه‌ره پورتوگالیه‌كه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ڕایده‌گه‌یه‌نێت كێشه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئێران دروست بووه بۆمان كه زۆرینه‌ى یاریزانان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى كۆمپانیاى نایكى ئه‌مریكى پێى نیگه‌رانن له‌دابین نه‌كردنى جۆرى پێڵاوه‌كه هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانى دیكه‌ى مۆندیال .
كارلۆس كیرۆشى هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ كێشه سیاسیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى ئهمهریكاو ئێران ، كۆمپانیاى ناوبراو بڕیاری له‌و جۆره‌ى داوه .
هه‌ڵبژارده‌ى ئێران له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى جامى جیهانى دایه كهلهبهرامبهر هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى پورتوگال ، ئیسپانیا ، مه‌غریب یاری ئه‌نجام ده‌دات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.