چۆن وه‌كو یاریزان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ وازی له یاریكردن هێنا، تا ئێستاش وێنه‌ی ئه‌و وازهێنانه گه‌وره‌یه له خه‌یاڵی هه‌مووماندایه، ئاواش به‌بێ ئه‌وه‌ی بیكاته هه‌راو جیهان خۆشه‌ویستی بۆ بنوێنن و داوای لێبكه‌ن نه‌ڕوات، زینه‌دین زێدان وه‌كو ڕاهێنه‌ر ده‌ستی له پۆستی تیپی خه‌ونه‌كان ڕیاڵ مه‌درید به‌ردا و شۆكێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی به بارته‌قای وازهێنانی له یاریكردن دروستكرد. زیزۆ بڕیارێكی ژیرانه و بوێری به گوێی هه‌موولایه‌ك چرپاندو وه‌كو وێنه‌یه‌ك ژیانی خۆی له یانه‌ی ڕیاڵ به‌شێوه‌ی گه‌وره‌ترین پیاوی تۆپی پێ (PAUSE) كرد. زێدان ڕۆیشتوو له‌وه تێده‌گات ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه ده‌سته‌به‌ری كردووه، به ده ساڵی دیكه بۆی ناكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه نوخته‌ی یه‌كه‌م و بینای تیپه‌كه‌ی له سه‌ره‌تاوه به هێنان و ده‌ركردنی یاریزانان دروست بكاته‌وه، هه‌روه‌ها زێدان باشتر ئه‌م ڕووداوه‌ی له ئێمه خوێندۆته‌وه، كه ناتوانێت به‌م یاریزانانه‌ی له ترۆپكی تێری و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كاندان ڕكابه‌ری جامه‌كان بكاته‌وه، بۆیه باشترین شتێك ئه‌نجامیدا ئه‌وه‌ی پاش نیوه‌رۆِ بوو، كه پێرێزی سه‌رۆكیش به بیستنی هه‌واڵه‌كه داوای مانه‌وه‌ی كردبوو.
به هه‌رحاڵ هه‌ندێك باسی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م پاش چوونی زیزۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تیپی مه‌له‌كی دروست ده‌كات، سه‌ره‌تا به‌هۆی باشی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ، ئه‌و یاریزانه تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ستی ته‌واوی به ستافی تیپه‌كه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام به‌پشت به‌ستن به لێدوانی هه‌فته‌ی پێشووی ئه‌و ستاره و نه‌مانی زێدان و ده‌نگۆی هاتنی نیمار پێده‌چێت ئه‌ستێره ڕكابه‌ره‌كه‌ی میسی ماڵه‌كه‌ی له كاستیانۆ بپێچیته‌وه، كه ئه‌مه‌ش گورزێكی دیكه‌ی كه‌مه‌رشكێن ده‌بێت بۆ پێرێز. جگه له‌وه بابه‌تی كه‌ریم بنزیما له‌سه‌ر جێهێشتنی یانه‌كه به‌بێ قسه‌كردن كۆتایی دێت، هه‌رچی گۆڵچی كۆستاریكی كیلۆر ناڤاسه مانه‌وه‌ی له پلانی تیپه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست بوو به زیزۆ، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕتیده‌كرده‌وه پێرێز گۆڵچی نوێ بكڕێت و هه‌میشه متمانه‌ی به تواناكانی ئه‌و هه‌بوو. له‌سه‌ر ئیسكۆ ڕۆیشتنی له‌م وه‌رزه‌دا بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌بێته ڕاست، كه تا ئه‌م كاته‌یش مانه‌وه‌ی ناوبراو به‌هۆی زێدانه‌وه‌بوو، كه توانیبووی ئارامی هه‌موو تیپه‌كه و ژووی خۆگۆرینی یاریزانان بپارێزێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و لایه‌نی پێگه‌یاندن و متمانه‌ی له‌نێوان ئه‌كادیمیای یانه‌كه و تیپی یه‌كه‌م دروستكرد زێدان بوو، چونكه ناوبراو له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی نموونه‌ی: (ئه‌شره‌ف حه‌كیمی، ماریانۆ دیاز، ئه‌لڤارۆ، ئۆسكار)... تادـی ببه‌خشێت به تیپه‌كه‌ی سه‌ره‌وه، كه هه‌ندێك یاریی ڕاهێنه‌ره‌كه گیان به‌ختی به ژیانی خۆیه‌وه له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی ئه‌و یاریزانانه ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردبوو له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌ده‌گ نشینه‌كانی ڕیاڵ هیچیان كه‌متر نه‌بێت له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌نجامی باش و گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له پلانی یارییه‌كاندا دروست ده‌كرد، به‌ڵام پاش هاتنی ڕاهێنه‌ری تازه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م متمانه و په‌یوه‌ست بوونه به ئه‌كادیمایه‌كه و ئه‌ستێره براوه لاوه‌كان به خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نامێنێت، كه ئه‌مه‌ش زیاتر پاڵ به دانی سیبایۆسی باشترین یاریزانی (21) ساڵی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاوه ده‌نێت، چی دیكه چاوه‌ڕوانی ڕاهێنه‌ری نوێ نه‌كات، له كاتێكدا زێدانیش به‌هۆی بوونی (كرۆس، مۆدریج، كاسمیرۆ، كۆڤاسیج) هه‌موو وێنه‌ی جوانی ئه‌وی به یه‌ده‌گ كردن كوشتبوو. ئه‌گه‌ر باسی بێڵی خاوه‌ن دوو گۆڵی كۆتایی ئه‌مجاره‌ش بكه‌ین، ئه‌و به‌هۆی زیزۆوه په‌راوێز خرابوو، یان ڕاستر وایه بڵێم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری ڕۆناڵدۆدا خراپ بوو، به‌ڵام له‌كاتی ده‌رچوونی كریستیانۆ له تیپه‌كه، ئه‌وه پێرێز پشتگیری مانه‌وه‌ی وێڵزییه‌كه ده‌كات.
له كۆتایدا ڕیاڵ ناكه‌وێت، به‌ڵام به چاكی ده‌گڵێت، كه به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی نهێنی ناوبراو له یانه‌كه ده‌مرێت، هه‌روه‌ها كۆچی به كۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌كان ده‌ست پێده‌كات، پلانی تیپه‌كه ده‌شێوێت، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باسمكرد دۆسییه‌ی (نیمار، لیڤاندۆڤسك، باكایه‌ر) دێته پێشه‌وه، هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری نوێ ئه‌گه‌ر (ڤینگه‌ر، ساری، گوتی، پۆچه‌تینۆ)ـیش بێت گه‌ومانم نییه وه‌رزی یه‌كه‌می به خراپیه‌كی بێ ئه‌ندازه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچیان نه وه‌كو یاریزان و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌كادیمیاكه‌ی مه‌درید نابن به زێدان، كه ئه‌و ته‌نیا خۆی خاڵی هێزی تیپه‌كه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.