Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 13:21

ئه‌مریکا: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی داعش له‌ ئه‌فغانستان به‌هێزتر ئه‌نجامده‌درێن

ئاگربه‌ستی یه‌ك هه‌فته‌یی نێوان حكومه‌تی ئه‌فغانستان و گروپی تاڵیبان بارودۆخێكی باشتر بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا
جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆدا له‌ برۆكسل رایگه‌یاند: ئاگربه‌ستی یه‌ك هه‌فته‌یی نێوان حكومه‌تی ئه‌فغانستان و گروپی تاڵیبان بارودۆخێكی باشتر بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خاكی ئه‌فغانستاندا ده‌خوڵقێنێت.

ماتیس وتیشی: ئه‌گه‌ر گروپی تاڵیبان ئه‌م ئاگربه‌سته‌ وه‌ك ده‌رفه‌تێك به‌كاربهێنێت به‌ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوڵاتییانی ئه‌فغانستان، ئه‌وسا ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌موو سه‌رچاوه‌ و توانای خۆمان چڕ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ داعش و قاعیده‌ و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی ده‌ره‌كیی دیكه‌ كه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو خاكی ئه‌فغانستانه‌وه‌.

هاوكات ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن نیكڵسۆن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان له‌ په‌راوێزی هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا وتی دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوان سوپای ئه‌فغانستان و گروپی تاڵیبان راگه‌یه‌نرا، ئێمه‌ش ئۆپه‌راسیۆنی به‌هێزتر له‌ دژی داعش ئه‌نجامده‌ده‌ین.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ محه‌مه‌د ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا و له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژندا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ ئاگربه‌ست له‌ نێوان سوپای وڵاته‌كه‌ی و تاڵیبان راده‌گه‌یه‌نرێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.