سه‌رهه‌نگ موحسین گۆلپارێزو كاپتنى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێك له‌سه‌ر یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه ناوبراو هیوا ده‌خوازێت هه‌وادارانى هه‌ولێر و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن پاڵپشتیان بن له‌پێناو سه‌ركه‌وتنیان له‌خولى عێراقى ، ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى كاپتنه‌كه‌ى هه‌ولێر
بەناوی خوا.
دەستی پێكرد!
زۆر گەشبینم بەگەڕانەوەی یانەی وەرزشی ھەولێر بۆ شوێنی شیاوی خۆی، بەڵام تاقەت و كاتی گونجاوی دەوێ ڕوونی بكەمەوە چۆن و بەچی و بەكێ. تا ئەوكاتەیش شتەكان وەك ئێستا باش بەڕێوەبچن مكوڕم لەسەر گەشبینییەكەم و پەنا بەخوا، بەھەوڵی ھەموو لایەك، دەبێ یانەی وەرزشی ھەولێر بگەڕێتەوە خولی عێڕاقی، لەو پێناوەدا پێچەوانەی ڕێڕەوی ڕووباریش بێ مەلە دەكەین.
لێرەوە لەڕاگەیاندكاران و وەرزش دۆستان و ھاندەرانمان دەخوازم پاڵپشتیمان بكەن، تا پێش دەست پێكردنی خولەكە ھەرچیەك بوترێ و بكرێ بۆ باشتر كردنی ھەوڵمان گەورەترین پاڵپشتییەو ئێمە بەرەو پێش دەبا، كە خول دەست پێدەكا (تەنیا) ئەوەی بارگاویمان دەكاتەوە ھاندانتانە. ھیوادارم شان بدەنە بەر ئەو بەرپرسیاریەتیە.
سەرگرتنی ئەو ھەنگاوە بابەت تەنیا یانەی وەرزشی ھەولێر نیە بەڵكو ڕەوشی وەرزشی كوردستانە بەگشتی كە ان شا‌والله دوای ئێمە یاریزانەكانی شارەكانی سلێمانی و كەركوك و دھۆكیش، كە پێشتر لەخولەكەدا بوون، پەڕێكی سپی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكانیان ھەڵدەدەنەوە و كار بۆ گەڕانەوەی ناوی شارەكانیان دەكەن بۆ خولی ناوبراو، ئاخر واقیع وایە، وەك یانەكان تەنیا ڕێگای دەرچوون و دووبارە ئاشنابوونمان بەخول و پاڵەوانیەتیەكانی دەرەوە جارێ ئەوێیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.