رابەری رەوتی سەدر داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرد ، شاری سەدر لە چەك دامالێت و رادەستی دەوڵەتی بكات.
رۆژی 6ی حوزه‌یرانی 2018 ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له حسه‌ینیه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌در رویدا كه هۆكاره‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بووه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هێزە عێراقییەكان و وەزارەتی ناوخۆ كرد لە دوای جەژنی رەمەزان هەڵمەتێك دەستپێبكەن بۆ راگەیاندنی شاری سەدر بە شارێكی لەچەك داماڵراو، دواتر ئەزموونەكە بەسەر تەواوی ناوچەكانی دیكەی عێراق گشتگیر بكرێت.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له هه‌ژماری تایبه‌تی، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كه‌سێكی نزیكه له موقته‌دا سه‌در، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له روانگه‌ی به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌ك پاڵپشتیی بۆ به‌هێزكردنی سوپا و پۆلیسی عێراق و بوونی چه‌ك ته‌نها له ده‌ست ئه‌واندا، داوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی چه‌كداماڵین و راده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌ك به ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
سه‌در ده‌ڵێت، بۆ ده‌ستپێكردنی نیازپاكیش داوا له هێزه‌كانی عێراق به‌گشتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیر ده‌كه‌ین، پاش جه‌ژن ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌ن و دواتر ئاگادارمان بكه‌نه‌وه كه شاری سه‌در به‌ته‌واوه‌تی له چه‌ك داماڵراوه، پاشان هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌واوی عیراق بگرێته‌وه.
سه‌در له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: پێویسته ملكه‌چی بڕیاره‌كان بن و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م پرۆژه‌ی چه‌كداماڵین و راده‌ستكردنی چه‌كه‌كان به ده‌وڵه‌ت درووست نه‌كرێت و هیچ مشتومڕێكی له‌سه‌ر نه‌نرێته‌وه، چونكه خوێنی عێراقییه‌كان له هه‌موو شه‌و شتانه‌ی دیكه گرنگتره كه هه‌مانه.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتوویه‌تی، نابێت ته‌نها سه‌درییه‌كان به‌ده‌نگ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه بێن، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو گه‌لانی عێراق به سه‌رجه‌م گرووپ و ئینتیماكانه‌وه به‌ده‌نگییه‌وه بچن.
سه‌در ئامۆژگاریی ده‌كات و ده‌ڵیت، باشتره چه‌كه‌كان بفرۆشرێن و ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی پێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ده‌بێت چه‌ك و پاره ته‌نها له ده‌ستی حكومه‌تێكی ئه‌میندا بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاوی ئه‌منی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، ئه‌گینا داماڵینی چه‌ك هاوتای ده‌سته‌به‌ربوونی ئارامی نه‌بێت هیچ مانایه‌كی نابێت.
دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی له 7ی حوزه‌یران فه‌رمانی راسته‌وخۆ و به‌په‌له‌ی ده‌ركرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه و چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی له رووی یاساییه‌وه له‌و روداوه به‌رپرسیار كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.