ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى یاسا ره‌تى ده‌كاته‌وه سائیروون و حیكمه و هاوپه‌یمانى نیشتمانى رێككه‌وتنیان ئه‌نجام دابێت و ده‌ڵێ، به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه عه‌لاوى رازى نییه.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو، به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه گوایه نوێنه‌رانى هاوپه‌یمانى سائیروون و هاوپه‌یمانى حیكمه و هاوپه‌یمانى نیشتمانى واژوویان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه هاوپه‌یمانێتییه‌كى گه‌وره دروست بكه‌ن له پێناو پێكهێنانى حكوومه‌ت.
ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێ هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان سێ لایه‌نه‌كه نه‌كراوه و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه، ته‌نیا دیداره نه‌ك دانوستاندن.
محه‌مه‌د عگێلى ئه‌ندامى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى ئێمه زانیومانه عه‌لاوى واژووى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه نه‌كردووه، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانی تریش واژوویان نه‌كردووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو دیداره‌كان ئێستا تووشى شكست ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كاغه‌زێك واژوو ده‌كرێت به‌یانى به‌هاى نامێنێ.
پێشتر سه‌در رای گه‌یاندبوو هه‌وڵ ده‌دات له چه‌ندان لایه‌ن نزیك بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كى گه‌وره پێك بهێنن و دواتر به‌ره‌و پێكهێنانى حكوومه‌ت بچن، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵوێستى سه‌در تا ئێستا له باره‌ى نوورى مالیكى و ده‌وڵه‌تى یاسا نه‌گۆڕاوه، كه به‌هه‌ر چ شێوه‌یه‌ك بێت له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌یان ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.