Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 08:56

له‌یاریه‌کى دۆستانه‌دا فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا دووچاری یه‌کسان بوون ده‌بێت

هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا له‌كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌مى مۆندیال دایه‌
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كانى جیهان له‌پێناو ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 ، كه‌بریاره‌ ڕۆژى  14 - 6 - 2018 یاریه‌كانى  مۆندیال ده‌ست پێبكات ، ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 9ى حوزه‌یران  هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا  له‌یاریگاى ئۆلۆمپیك له‌شارى لیۆن میواندارى  ئه‌مریكاى كرد . 

 له‌تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مریكا له‌خوله‌كى  44ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاریزان جۆلیان گرینه‌وه‌ گۆلیان تۆمار كرد له‌به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا ، گۆلى یه‌كسان بوونى فه‌ره‌نسیه‌كان له‌تایمى دووه‌م بوو كاتێك له‌خوله‌كى 77 مباپى گۆلى یه‌كسانى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆمار كرد و له‌شكست ڕزگاری كردن .

به‌و ئه‌نجامه‌ش یری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌كۆتا هات . 

هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا له‌كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌مى مۆندیال دایه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى  ئوسترالیا ، پیرۆ ، داینمارك یاری ئه‌نجام ده‌دات . 


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.