Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 01:34

تاڵیبان پێش ده‌ستپێکردنی واده‌ی ئاگربه‌سته‌که‌ی 65 هێزی ئه‌منی ئه‌فغانستانی کوشت

تاڵیبان له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێت
تاڵیبان پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی 65 هێزی ئه‌منی ئه‌فغانستانی كوشت
کوردستان TV
100%

له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌ستی دیاریكراوی سێ رۆژیی له‌لایه‌ن گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستانه‌وه‌، ئه‌م گروپه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 65 كه‌س له‌ هێزه‌كانی ئه‌منیی ئه‌فغانستانی له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیای ئه‌م وڵاته‌ كوشت.

سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م گروپه‌وه‌ له‌ شاری " شا وه‌لی كۆت " له‌ ویلایه‌تی قه‌نده‌هار 23 سه‌رباز كوژراون و 19 سه‌ربازیش له‌ ژاری " قه‌لعه‌ زاڵ "ـی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی قه‌ندۆز و 17 هێزی ئه‌منیش له‌ شاری " زاوه‌ل "ـی هه‌رات كوژراون.

به‌رپرسه‌ ناوچییه‌كانیش رایانگه‌یاندوو كه‌ تاڵیبانیش  به‌ ده‌یان چه‌كداری خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌ر خودی ئه‌م گروپه‌ش به‌ فه‌رمیی به‌رپرسیارێتیی هه‌موو هێرشه‌كانی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

ئه‌م هێرشانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تاڵیبان خۆی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه‌ هێزه‌ بیانییه‌كان ناگرێته‌ خۆی.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.