Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:16

هونه‌رمه‌ند"مسته‌فا زه‌ریفی" کلیپێکی نوێی بڵاوکرده‌وه‌

به‌ناوی (دڵداری)
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ "مسته‌فا زه‌ریفی" كلیپیێكی نوێی به‌ناوی (دڵداری) له‌گه‌ڵ گروپی مۆسیقای نه‌كه‌رۆز بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی (دڵداری) ئاواز و تێكستی فۆلكلۆره‌و له‌ دیوانی هێمن ره‌حیمی وه‌رگیراوه‌ له‌لایه‌ن دڵزاری عابدی ئارێنج و میكس ومه‌ستێری بۆكراوه‌.

له‌م كلیپه‌دا كۆمه‌ڵی له‌ موزسیانی لێهاتوو به‌شدارن كه‌بریتین له‌ تار سیما ته‌كیه‌خاه‌ به‌ ئامێری تار، په‌رستوو شیرانی به‌ به‌ فلوت، له‌گه‌ڵ عه‌لی عابدی و مه‌هین عه‌بدی،موحسین عه‌بدی، دلێر رحمان ، حه‌میده‌سائب، فواد فه‌رجی، سه‌هند نوری به‌ ئامێری كه‌مان به‌شدارن .

شاینی باسه‌ ئه‌م گروپه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند عه‌لی عابدی كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.