Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:29

به‌ڤیدیۆ.. منداڵێک دوای 8 کاتژمێر له‌ نێو گۆڕ بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

رووداوه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ ئاشكرابووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ كه‌س و كاری منداڵه‌كه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك چركه‌ ساتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ دوای 8 كاتژمێر له‌ ناشتنی له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی رۆژئاوای به‌رازیل، بۆ ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ ئاشكرابووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ كه‌س و كاری منداڵه‌كه‌ هه‌واڵی به‌ پۆلیس داوه‌ كه‌ منداڵێكیان لێ مردووه‌و هه‌واڵیان به‌ پۆلیس نه‌داوه‌، ئه‌مه‌ش وای له‌ پیاوانی پۆلیس كرد هه‌ر زوو بگه‌نه‌ ماڵی خێزانه‌كه‌ و ئه‌و شوێنه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی تێدا نێژراوه‌و منداڵه‌كه‌ له‌ نێو گۆڕه‌كه‌ ده‌ردێنن و هه‌ستی پێده‌كه‌ن كه‌ هێشتا زیندووه‌.

به‌ پێی لێدوانی پۆلیسی به‌رازیل ئه‌و منداڵه‌ كاتێك له‌ دایك بووه‌ ، وایان زانیوه‌ مردووه‌، بۆیه‌ كه‌سوكاری كاره‌كه‌ی هه‌ر له‌ نێو باخچه‌ی ماڵه‌وه‌ ناشتویانه‌.

سه‌رچاوه‌/بی بی سی

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.