Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 15:27

10 هەزار کارمه‌ند پرۆسەی ژماردنەوەی ده‌نگه‌کان بەدەست ئەنجام دەدەن

27 دادوەر بۆ کاروباری کۆمسیۆن دیاری کراون
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یەکشەممە 10/6/2018، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق 27 دادوەری بۆ کاروباری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری کرد، كه‌ لەو ژماره‌یه‌، 18 دادوەر بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆفیسەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دیاری کراون.

ئەو دادوەرانە سەرپەرشتیی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، کە بڕیارە لە بارەگای سەرەکیی کۆمسیۆن لە بەغدا، بەدەست بژمێردرێنەوە.

له‌م باره‌وه‌ چەند سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی "ئەلعەرەبی جەدید"یان راگەیاندووه‌، كه‌ ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بانگهێشتی ژمارەیەک سەرۆک دادگاکانی کردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکان، کە 10 هەزار کەس پرۆسەی ژماردنەوەی ده‌نگى 10 ملیۆن كه‌س بەدەست ئەنجام دەدەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.