Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 01:34

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە سەنگافووره‌یه‌

له‌ به‌روارى 12/6/2018 دیدارێكى مێژوويی له‌گه‌ل تره‌مپ ساز ده‌كات
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 10/6/2018، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور  لە فڕۆکەخانەی پیۆنگ یانگی پایتەختی وڵاتەکەیه‌وه‌ بە فڕۆکەیه‌كى تایبەتى گەیشتە فڕۆکەخانەی چانگی لە سەنگافوورە.

وەزارەتی دەرەوەی سەنگافوورەش رایگەیاندووە، کە بڕیارە سەرۆکی کۆریای باکوور لەگەڵ لی هسین لونگ، سەرۆک وەزیرانی سەنگافوورە کۆببێتەوە.

ئەو سەردانەی کیم جۆنگ ئون بۆ سەنگافوورە، به‌ دووەم سەردان بۆ دەرەوەی وڵات داده‌نرێت لە ماوەی وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى دواى مردنى باوكى لە ساڵی 2011، كه‌ پێشتریش لە کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵدا سه‌ردانى چینى كردبوو.

تێزانین بڕیارە رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌روارى 12/6/2018 کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافوورە دیدارێكى مێژوویی ئه‌نجام بده‌ن و كۆریاش له‌مه‌ودوا له‌ قالبى گۆشه‌گیریی بێته‌ ده‌ره‌وه‌و پابه‌ندى بریارو به‌لێننامه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان بێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.