گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی " شه‌كیرا " دوای ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێكی جیهانی كه ماوه‌ی حه‌وت مانگی خایاند ،له ئێستادا بریاریداوه واز له گۆرانیگوتن بهێنێت .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " BBC " هاتووه ، دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی به ناوبانگی كۆلۆمبی " شه‌كیرا " له كۆنسێرتێكی جیهانیدا كه ماوه‌ی 7 مانكی خایاند‌و به شێوازێكی به‌رده‌وام گۆرانی گوت ،كێشه‌یه‌ك له ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده دروستبووه كه ناتوانێت به شێوازی كۆن گۆرانی بڵیت ،بۆیه پێده‌چێت ئه‌مه كۆتا بێت بۆ ژیانی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده .
پزیشكه تایبه‌تییه‌كه‌ی " شه‌كیرا " ئاشكرایده‌كات ، له ئێستا دا " شه‌كیرا " ته‌مه‌نی زیاتر له 40 ساڵ ده‌بیت ، ئه‌مه‌ش كێشه له له‌رینه‌وه‌ی ده‌نكی دروستده‌كات و ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆنسێرته‌ش بۆ ماوه‌ی 7 مانگ به به‌رده‌وامی هۆكارێكی دیكه‌یه كه ناوبراو نه‌توانێت به شێوازه كۆنه‌كه‌ی گۆرانی بڵێت ، بۆیه پێویسته پشو بدات و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گۆرانی نه‌ڵێت .
شاكیرا به ره‌چه‌له‌ك لوبنانیی و له ساڵی 1977 له كۆلۆمبیا له دایك بووه ، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانی پۆپ و رۆك و له ساڵی 1990 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.