ئه‌لبوومی "ئاوێنه " كه له 10 تراكی گۆرانی پێكهاتووه ،دوایین ئه‌لبووم و به‌رهه‌می هونه‌ری گۆرانیبێژی ناسراو " حه‌مید عوسمان " ه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌كرێته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م ئه‌لبومه‌ی له 10 تراك پێكهاتووه وهه‌ریه‌ك له " زیاد ئه‌سعه‌د ، رۆژ كه‌ریم ، بورهان موفتی زاده و ئهفسی شكوتی " ئاوازیان بۆ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه داناوه و ژماره‌یه‌ك شاعیری وه‌ك " ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و ئیسماعیل محه‌مه‌د " به شیعر هاوكاریان كردووه .
جێی ئاماژه‌یه ، ئه‌م ئه‌لبوومه تازه‌یه به شێوازێكی تازه ژماره‌یه‌ك گۆرانی جۆراوجۆری به شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی و هه‌ورامی و گۆرانی شاد و هه‌ڵپه‌ركێی له‌خۆ گرتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.