سووتاندنى كۆگای سندوقەكانی دەنگدان كاردانه‌وه‌ى نێوخۆى عێراقى لێكه‌وته‌وه
هه‌ندێ لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن دووبارە پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە
سەركردەیەكی رەوتی سەدر رایگەیاند ئەوانەی ئەمڕۆ كۆگای سندوقەكانی دەنگدانی پەرلەمانی عێراقیان لە رەسافەی بەغدا سووتاند، مەبەستیانە ئەنجامەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن رەت بكەنەوە و كارتەكانی دەنگدان لەناوببەن.
زیا ئەسەدی بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی موقتەدا سەدر دووپاتی كردەوە ئامانجی سووتاندنی دەنگەكان، رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و لەناوبردنی كارتەكانی دەنگدانە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە.
ئەسەدی لە پۆستێكدا كە لە هەژماری خۆیدا بە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)دا، بڵاوی كردەوە، ئاماژەی بەوە داوە بەمەبەست كۆگای سندوقەكانی هەڵبژاردن سووتێندراوە، ئەمەش بۆ دوو ئامانج، یەكەمیان رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان و دووەمیش بۆ لەناوبردنی كارتەكانی دەنگدانە.
له لایه‌كى تره‌وه هه‌ر ئەمڕۆ سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای كرد بەهۆی سووتانی كۆگای سندوقەكانی هەڵبژاردن لە بەری رەسافەی بەغدا، دووبارە پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە.
سه‌لیم جبوورى، له ڕاگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ى سووتانى سندووقه‌كانى ده‌نگدان له به‌رى ڕه‌سافه له به‌غدا، ڕایگه‌یاند" تاوانى سووتاندنى كۆگاكانى تایبه‌ت به سندووقه‌كانى ده‌نگدان له‌ناوچه‌ى ڕه‌سافه، كارێكى به‌مه‌به‌ست كراوه، تاوانێكى پلان بۆ داڕێژراوه، ئامانج لێی شاردنه‌وه‌ى ساخته‌كارییه‌كان و گۆڕینی ئیراده‌ى گه‌لى عێراقه".
داواشى كرد، دووباره هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى سه‌لمێندرا، كه ساخته‌كاریی كراوه و ڕای گه‌لى عێراق گۆڕدراوه". به‌پێویستیشی زانى، ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له ساخته‌كردندا هه‌بووه، ده‌ستگیر بكرێن.
پێشتر، محه‌مه‌د ڕوبه‌یعی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌منی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا، ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و سندووقانه‌ى ده‌نگدان كه له كۆگاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى دانرابوون، له به‌رى ڕه‌سافه له به‌غدا، ئاگریان تێبه‌ر بوو و سووتان.
دواى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، لیوا مه‌عن سه‌عد، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق، ڕایگه‌یاند" سندووقه‌كان له‌و ئاگره پارێزران كه له كۆگاكانى ڕه‌سافه كه‌وته‌وه".
سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح-یش رایگه‌یاند، سووتانى كۆگاى سندوقه‌كانى ده‌نگدان پیلانگێڕییه‌و به ئامانجى شاردنه‌وه‌ى ساخته‌كارى ئه‌نجامدراوه.
ره‌حیم ده‌راجى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئاگركه‌وتنه‌وه له سندوقه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌ت، به مه‌به‌ست بووه سندوقه‌كانى ده‌نگدان به ئامانج گیراوه.
ده‌راجى ده‌ڵێت" سووتاندنى سندوقه‌كانى ده‌نگدان كرده‌وه‌یه‌كى پیلانگێڕییه‌و ئامانج لێى شاردنه‌وه‌ى ساخته‌كارى و ئه‌و یارییه گه‌وره‌یه كه به ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن كراون.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رپرسیارێتى پاراستنى سندوقه‌كان هه‌ڵده‌گرێت، به‌وپێیه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره بۆ پاراستنى سندوقه‌كان.
هه‌روه‌ها فایەق شێخ عەلی سەركردەیەكی سیاسیی عێراق داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بەزووترین كات هەڵوێستی خۆی لەبارەی سووتاندنی كۆگاكەی رەسافەی سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردن رابگەیەنێت. دەشڵێ عەبادی كاتێك پێویستە قسە بكات، نقەی لێوە نایەت، كە پێویستیش نیە قسە بكات، نایبڕێتەوە.
شێخ عەلی پەرلەمانتار و سەرۆكی هاوپەیمانی تەمەدونی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی" كێشەی سەرۆك وەزیرانەكەمان ئەوەیە تەنها وەك بینەر چاوەڕێی ئەنجامەكانی رووداوەكان دەكات، قسە ناكات كاتێ پێویستە قسەی بۆ وڵاتەكە هەبێت، كاتێكیش هیچ هاووڵاتییەكی عێراق پێویستی بەقسەكردنی ئەو نیە، ئینجا قسە دەكات".
هەروەها نووسیویەتی عەبادی دڵخۆش بووە بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن، كاتێك دوای چوار ساڵ لە هەوڵدان توانی لەم هەڵبژاردنەدا چارەگی كورسیەكانی پەرلەمانی عێراق بباتەوە، كەچی لەم رووداوەدا خۆی ئەزیەت نەدا بێتە دەرەوە و قسەیەك بكات.
له لایه‌كى تریشه‌وه په‌رله‌مانتار مشعان جبووری، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار ده‌نگى پێویستى به‌ده‌ست نه‌هێنا، ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سووتاندنى ته‌واوى سندووقه‌كان له‌به‌رى ڕه‌سافه‌ى به‌غدا، دووپات بوویه‌وه، هه‌ڵبژاردن دووباره ده‌كرێته‌وه.
پێشتر، محه‌مه‌د ڕوبه‌یعی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌منی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌غدا، ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و سندووقانه‌ى ده‌نگدان كه له كۆگاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى دانرابوون، له به‌رى ڕه‌سافه له به‌غدا، ئاگریان تێبه‌ر بوو و سووتان.
له‌وباره‌یه‌وه، مشعان جبووری، په‌رله‌مانتارى عێراق، له‌ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، ڕایگه‌یاند" ساخته‌كاران په‌نایان بۆ شۆرتى كاره‌با بردووه بۆ ئه‌وه‌ى سندووقه‌كانى ده‌نگدان بسووتێنن و ساخته‌كارییه‌كه‌ى خۆیان ڕزگار بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه ئه‌گه‌ر دووپات بووه‌وه هه‌موو سندووقه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌به‌رى ڕه‌سافه سووتاون، ئه‌وكات هیچ بڕیارێك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا نامێنێته‌وه جگه له دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى ره‌سافه ئاگر له كۆگایه‌كى سندوقه‌كانى ده‌نگدان له ناوچه‌ى ره‌سافه كه‌وته‌وه‌و هۆكارى ئاگره‌كه نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.