Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 15:36

فایەق شێخ عەلی: سوتاندنی سندوقەکانی دەنگدان لە تۆڵەی حوسینیەکەی سەدر بوو

ئاگر له‌ كۆگایه‌كى سندوقه‌كانى ده‌نگدان له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئاگر له‌ كۆگایه‌كى سندوقه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌ت، له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌و سندوقه‌كانى ده‌نگدانى ئه‌و كۆگایه‌ سوتا.

پەرلەمانتار فایەق شێخ عەلی رایگەیاند: لەتۆڵەی تەقاندنەوەی حوسینیەكەی سەدر سندوقەكانی دەنگدان سوتێنران .

شێخ عەلی لە تۆیتێكیدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە : ئەوەی سندوقەكانی دەنگدانی سوتان لە رەسافە كۆمسیۆنی سڕكراوی هەڵبژاردنەكان نەبوو، چونكە ئەوان ئەو توانایان نییە ، بەڵكو لەتۆڵەی تەقاندنەوەی حەسینیەكەی شاری سەدر سوتێنراوە.

گوتیشی ئێمە لەبەردەم شەرێكی سەختداین لەدژی ئەو كەسانەی كە خاوەنی چەك و پارە و دەسەڵاتن لە دەرەوەی دەوڵەت.

لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند:  هێزەكانی پۆلیسی ئاگركوژاندنەوە لەهەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە ، وتیشی ژمارەیەك لەو كۆگایانەی كە سندوقەكانی تێد هەڵگیرابوو لە ئاگرەكە پارێزراوە.

لای خۆشیه‌وه‌ لیژنه‌ى ئه‌منى به‌غدا رایگه‌یاند، ئاگر له‌ ناوچه‌ى ره‌سافه‌ ئاگر له‌ كۆگایه‌كى سندوقه‌كانى ده‌نگدان كه‌وتووه‌ته‌و زۆربه‌ى سندوقه‌كان به‌ ته‌واوى سوتاون.  

سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردوەتەوە تیمەكانی ئاگركوژاندنەوە هەوڵی دەركردنی سندوقەكان دەدەن لە كۆگاكانی كۆمسیۆن لە رەسافە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.