مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسینێك له‌ژێر ناونیشانى ئه‌و لایه‌نه كێیه كهئهتوانێ عێراق ڕزگار بكات له‌م قه‌یرانه ، ناوبراو لهنووسینهكهیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وشى ئێستاى عێراق ، باس له‌لایه‌نه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات له‌ده‌رئه‌نجامى قه‌بوڵ كردن و نه‌كردنى : ده‌قى نووسینكه‌ى مه‌سعود حه‌یده‌ر به‌م شێوه‌یه
ئەو لایەنە کێیە کە ئەتوانێ عێراق رزگار بکات لەم قەیرانە ؟
لە ئەنجامی ئەو بێ متمانەییەی دروست بووە لە نێوان پێکھاتەکان و قەوارە سیاسێکان بە ھۆی تەزویر و ئەنجامی متمانەپێنەکراوی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەلایەن بەشێک لە قەوارەکان و دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق کە پرۆسەکەی ئاڵۆزتر کرد، عێراق کەوتۆتە ناو تونێڵێکی تاریکەوە کە ئەوسەری لێ دیارنییەو وەکو ھەرکێشەیەکی تر لە عێراق سیاسێکان بە ئاسانی بۆیان چارەسەر ناکرێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئەم بابەتە جگە لە رەھەندی سیاسی، لایەنی دەستوری و یاسایی ھەیەو دوای سوتاندنی سندوقەکان و ئامێرەکانی دەنگدان لە رەسافەی بەغداد، بێ متمانەیی بێ سنوور بووەو بیرورای جیاواز ھەیەو لە نێوماڵی عەرەبی ، بەرەی دەرنەچۆکان وبەرەی دەرچۆکان کە تۆمەتبارن بە تەزویر پەنجە بۆ یەکتر رەدەکێشن و یەکتر تۆمەتباردەکەن. بەشێکی زۆری ئەم کێشانە پەیوەندی بە نێوماڵی شیعەوە ھەیە و پاشان پەیوەندی بە ململانێی جەمسەرە دەولی ئقلیمێکانەوە ھەیە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران کە پێشبینیمان دەکرد کارێکی زۆر قورس بێت. دوای ئەم ھەموو روداوانە پێویستە دادگای باڵای فیدراڵی بێتە ناو پرۆسەکەوە، دادگای باڵا درک بە قورسی کێشە سیاسیه‌کانی عێراق دەکات و بۆ چارەسەر ھەمیشە بڕیارێک ئەدات کە ھەموو لایەنەکان ھەست بکەن بەرژەوەندیان پارێزراوە.
ناوبراو ڕاشیدهگهیهنێت ، له‌م قۆناغەشدا چەند بژاردەیەک لە پێش دەسەڵاتی دادوەری عێراقە :
١- بەردەوام بوون لەسەر ژماردنی دەستی ، کە پێشبینی دەکرێت کێشەکان ھێندەی تر ئاڵۆزبێتەوە.
٢- ھەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکەی پەرلەمان ورازیبوون بە ئەنجامی ھەلبژاردنەکان وەکو کۆمسیۆن رایگەیاند کە ئەمەش نارازیبوونی گروپی دەرنەجۆکانی لێ دەکەوێتەوە.
٣- رازیکردنی دەرنەچۆکان بە چەند کورسیەک و راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی.
٤- ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن کە دەبێتە ھۆی چەقبەستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و نائارامی و پشێوی.
عێراق بەرەو ھەڵدێر دەڕوات، ئەگەر دادگای فیدراڵی فریای نەکەوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.