راكیتێچ ئه‌ستێره‌ى كڕواتى و یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆنا له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌سه‌ر رۆیشتنى رۆناڵدۆ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى ریال مه‌درید ڕایده‌گه‌نێت ، ، نامه‌وێت درۆ بكه‌م، ده‌مه‌وێت ڕایبگه‌یه‌نم لهڕۆشتنى ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌كه‌ى ئه‌وا پێى نیگه‌ران نابم و به‌پێچه‌وانه‌وه دڵخۆش ده‌بم
وهناوبراو له‌سه‌ر رۆناڵدۆ زیاتر قسه ده‌كات بۆ ده‌زگاكان ڕاگه‌یاندن ، ناوبراو پێى وایه ڕۆناڵدۆ قورسیشه بڕوات له‌ڕیزه‌كانى ریال ، به‌ڵام دوپاتى له‌وه ده‌كاته‌وه له‌ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنى خۆشحاڵ ده‌بێت
ڕۆناڵدۆ به‌ر له‌سه‌فه‌ری له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بۆ ڕووسیا بۆ به‌شداریان له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى بۆ دووجار له‌گه‌ل یانه‌كه كۆبووته‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى وه‌یاخود ڕۆیشتنى تا ئێستا هه‌ردوولا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكهوتنى كۆتایی كهگرێبهستهكه نوێبكرێته‌وه وه‌یاخود هه‌ڵوه‌شێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.