Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 15:25

عه‌لاوی داوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ده‌کات

یان هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت‌
کوردستان TV
100%


جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و هاوكات سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی داوایكرد ریفراندۆمێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، یانیش هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی حوزه‌یران لایه‌ن نوسینگه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ رایگه‌یاندوه‌: داواكارییه‌كه‌ی بۆ سازكردنی ریفراندۆم دوای ئه‌و سنوربه‌زانده‌ مه‌ترسیدارانه‌ دێت كه‌ ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش.

گوتیشی: پرۆسه‌ی سیاسی ئاڵۆز بووه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ پرۆسه‌كه‌ زیاتر لاواز ببێت و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێت، ئه‌وه‌ش كه‌ به‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ هات، به‌شێكه‌ له‌ زنجیره‌ هه‌وڵێك بۆ له‌باربردنی هه‌ڵبژاردن.

به‌وته‌ی عه‌لاوی، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی عیراق له‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن بێزاره‌، ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌ بدۆزرێته‌وه‌ تا گه‌ل متمانه‌ به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ سازكردنی ریفراندۆمێكه‌ كه‌ بڕیار بدات ئایا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ تانه‌ لێدراوه‌ بڕۆین یان هه‌ڵبژاردنی نوێ ئه‌نجام بده‌ین.

ئێواره‌ی دوێنێ، یه‌كه‌شه‌ممه‌ 10/6/2018 گه‌وره‌ترین كۆگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا سووتا، ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا چه‌ند رۆژێك بوو له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌ژماركردن و هه‌ڵاوێركردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، هه‌ر دوای ئه‌و رووداوه‌ش سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێكه‌وت نه‌سووتاون و ده‌ستێك له‌پشت سووتاندنیانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.