زێنه‌دین زێدان دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ى ده‌ستى له‌كاری راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید كێشاوه‌ته‌وه ، له‌لێدوانى بۆ میدیاكان له‌میانى به‌شدارى له‌كاتى كردنه‌وه‌ى یاریگاى ئه‌دیداس له‌ناوچه‌ى سانت دینیس ڕایگه‌یاند : بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌كاری راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید له‌جێگاى خۆیدا دابوو ، كاتى بوو كه‌ئه‌و بریاره بده‌م ، من له‌پشوو دام و به‌ڵام نازانم له‌ئێستادا چى بكه‌م چونكه جارێ بڕیاری هیچم نه‌داوه ، هه‌ر بریارێك بده‌م قورس ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ریال مه‌درید كردم كه‌بریارێكى قورس بوو .
زێدان له‌باره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نساوه رایگه‌یاند ، ھەڵبژاردەکەمان لە ئێستادا ئاستێكى به‌رز نیشانده‌دات ، ئاماده‌باشیه‌كى ته‌واویان كردووه بۆ یاریه‌كانى دامى جیهانی هیوا ده‌خوازم ئاستێكى به‌رز نیشان بده‌ن ، وه‌ببن به‌پاڵه‌وان مۆندیال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.