جگه له كۆتا یاریی له پاڵاوتنه‌كاندا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هیچی وای پیشكه‌ش نه‌كردووه جێگه‌ی باسی میدیا و هانده‌رانی یاریی تۆپی پێ بێت، هه‌روه‌ها دوای هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (سعودیا و به‌ڕازیل) زۆرترین ڕاهێنه‌ری به‌ر له مۆندیال گۆڕیوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ناسنامه‌ی تیپه‌كه له ده‌ستی ڕاهێنه‌رێكی ڕزگاركه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ میسی، كه ئێستا ئه‌و به ته‌نیا ناونیشانی كۆی هێزی تانگۆیه، كه ئه‌وه‌ش له چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی دیكه‌دا تاقیكراوه‌ته‌وه، كه كێجه‌كه به ته‌نیا ناتوانێت ئه‌وه‌ی عاشقانی یاریی ئه‌رجه‌نتین ده‌یانه‌ێت پێشكه‌شی بكات، به‌ڵام له ئێستادا تاڕاده‌یه‌ك بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و تێگه‌یشتنێك هه‌یه، كه ئه‌وه‌ی له ڕیزی یانه‌كاندا هه‌یه هه‌رگیز ناگوازرێته‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌كان به ئاسانی، له هه‌مانكاتدا سامپاولی كۆی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی بانگی كردووه بۆ مۆندیالی ڕوسیا، چه‌ند كه‌سێكی كه‌میان نه‌بێت ئه‌وانه‌ی دیكه‌یان بگره له یانه‌كانیان كه‌سی سه‌ره‌كی نین و له‌وێش ڕاهێنه‌ر پشتیان پێنابه‌ستێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات میسی به ته‌نیا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یاریی بكات، هێشتا نه‌یانتوانیوه جێگا متمانه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كانیان بن، له هه‌مانكاتدا پێكانی هه‌ندێك ستاری دیكه زیاتر برینی پلان و ته‌كتیكی سامپاولی قوڵ كردۆته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه (لازینی و ڕۆمیرۆ)ـی گۆڵپارێز، بۆیه هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی پاش یارییه‌كان په‌لاریان بۆ میسی ده‌بێت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی دیكه كه لێره‌دا باسی ده‌كه‌م.
ئه‌ركی ڕاهێنه‌ره پیاوه به‌ژن كورته‌كه له‌فشاری تیپه‌كانی ڕكابه‌ر بپارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به باشترین شێوه یارمه‌تی یاریزانه‌كانی پێشه‌وه بدات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ناوبراو سازدانێكی ته‌كتیكی وردی له‌گه‌ڵ (هیگواین و دیبالا و ئه‌گیۆرۆ و دی ماریا) بۆ بكات، به تایبه‌تی سه‌رقاڵكردنی لاكانی ڕكابه‌ر و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و جومگه‌یه و پاراستنی وه‌ك پاڵشتی هێرش و یاریی خه‌یاڵی. ئه‌رجه‌نتین خاوه‌نی هیچ ناوێكی گه‌وره‌نییه له هێڵی به‌رگری جگه له (ئۆتامێندی) ئه‌مه‌ش ناڕێكی له ئه‌نجام و گۆڵی تیپه‌كه‌دا دروستكردووه، یاخود هیچ جۆره گونجان و پێكه‌وه یاریكردنێكی (ماسكرانۆ) و ئه‌وانی دیكه به‌دی ناكرێت، كه ڕه‌نگه هۆكاره‌كه كه‌متر یاریكردن و نه‌بوونی سه‌لیقه‌ی هه‌ندێكیان بێت و یاریی ئیسپانیا گه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاسته‌یه‌یه.
سامپاولی یه‌كێكه له تووندترین ڕاهێنه‌ره‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، كه هه‌میشه فشاری بڵند و گه‌وره له ماوه‌ی (90) خوله‌كی یارییه‌كان ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی، كه ئه‌م كاره‌ی ناوبراو تاڕاده‌یه‌ك نا هاوسه‌نگی له یاریی تیپه‌كه‌ی دروستكردووه، هه‌روه‌ها ئه‌ركی ڕاهێنه‌ری ئه‌و تیپه ئه‌وه‌یه هاوشێوه‌ی (تیتی) به‌ڕازیل ده‌ست به‌شێوه كۆنه‌كانی یارییه‌وه نه‌گرێت، به‌ڵكو ده‌بێت تێكه‌ڵه‌یه‌ك له یاریزانی لاو و به ئه‌زموون بهێنێت، پاشان كار له‌سه‌ر هاوسه‌نگ كردنی یاریی تیپه‌كه بكات له هه‌موو شوێنه‌كانی یاریگادا، هه‌روه‌ها ناوبراو ڕاسته پلانی یاریكردنی تا ئێستا دیار نییه، به‌ڵام باشترین بژارده پشت به‌ستنه به ستاره‌كانی نموونه‌ی (بانێگا و سیلیسۆ و ماسكرانۆ و دی ماریا)... تاد، هه‌رچی یه‌ده‌گاكانی هه‌یه به‌بوونی (دی بالا‌و و ئه‌گیۆرۆ)یه كارتی گوشارن به‌ده‌ستیه‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین ته‌نیا (90) خوله‌ك فشاری ڕاهێنه‌ر بۆسه‌ر یاریزانه‌كان به‌س و نییه ڕه‌نگه میسیش زۆر له‌گه‌ڵ باردۆخی یاریی تیپه‌كه‌ی نه‌یه‌ته‌وه، بۆیه دوور نییه ئه‌رجه‌نتین تووشی داڕمان و كاره‌ساتی گه‌وره‌بێت و كێجه‌كه‌یش هیچ نه‌باته‌وه، كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ستارێكدا یاریی ده‌كات هه‌ریه‌كه و به ئاوازێك ده‌چریكێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.