Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 08:52

باڵوێزی‌ سعودیه‌ له‌رووسیا په‌یامێک به‌ هه‌وادارانى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌که‌ى ده‌دات

هه‌ر هانده‌رێك له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی‌ به‌ وڵاتی‌ ڕوسیا سه‌ردانى باڵوێزخانه‌مان بكات و ناوی‌ خۆی‌ و جێگه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ تۆمار بكات
کوردستان TV
100%


هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ سعودیه‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی‌ جامى جیهانى رووسیا 2018 ، هه‌وادارێكى زۆر له‌سعودیه‌وه‌ هاتوون بۆ رووسیا بۆ پالپشتیان له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانن ژماره‌ 12 بن بۆیان له‌پشتگیری و هاندانی یاریزانان تا بتوانن  له‌یاریه‌كان ژماره‌یه‌كى ئاسان نه‌بن ، باڵوێزى سعودیه‌ له‌وڵاتى رووسیا په‌یامێك ده‌دات به‌هه‌وادارانى هاتوو بۆ رووسیا ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،   هه‌ر هانده‌رێك له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی‌ به‌ وڵاتی‌ ڕوسیا سه‌ردانى باڵوێزخانه‌مان بكات و ناوی‌ خۆی‌ و جێگه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ تۆمار بكات ، هه‌روه‌ها باڵوێز خانه‌كه‌ ڕێنمایی‌ سعودیه‌كان ده‌كات كه‌ هه‌موو كات پاسپۆرته‌كانیان به‌ خۆیان بێت .

باڵوێزخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى بۆ هه‌واداران رایده‌گه‌یه‌نێت ،   دووربن له‌ توندوو تیژی‌ و ڕه‌گه‌ز په‌رستی‌ و جیاوازی‌ ڕه‌نگ و ئاین و نه‌ته‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی‌ یاریگه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ پالپشتیه‌كى باش و جوان پێشكه‌ش به‌هه‌ڵبژارده‌ى وڵات بكه‌ن ، باڵوێزخانه‌ى سعودیه‌ له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى به‌هه‌واداران رایده‌گه‌ینێت ،   هیوا ده‌خوازین هه‌وادارانمان تا دره‌نگانى شه‌و له‌شه‌قام و ده‌ره‌وه‌ نه‌بن ، وه‌دور كه‌ونه‌وه‌ له‌شوێنى زۆر قه‌ره‌باڵغ ، وه‌ڕێز له‌داب و نه‌ریتى وڵاتمان بگرن كارێك نه‌كه‌ن یاساكانى وڵات بشكێنێ ئه‌و كات رووبه‌رووی یاسا ده‌بنه‌وه‌ 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.