حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، سوتانی کۆگای دەنگەکان لە ڕەسافەی بەغدا، بە ئەنقەست بووە و گوتیشی: له‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تدا نییه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ی كۆگاكانی ره‌سافه به‌رپرسیارێتیی كۆمسیۆنه و به‌پێی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان دره‌كه‌وتووه كه ئه‌و كاره به ئه‌نقه‌ست بووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌دواى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: له‌ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تدا نییه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایار، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، گوتیشی: "دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن، پێویستى به حوكمى دادگا هه‌یه و ته‌نها دادگا ده‌توانێت بڕیارى دووباره‌كردنه‌وه‌ى بدات".
سه‌باره‌ت به هاتنى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى عێراق، عه‌بادی، ڕای گه‌یاند: "هیچ ڕێككه‌وتنێكى پێشوه‌خته‌مان له‌وباره‌یه‌وه نییه و هاتنى سوپاى توركیاش، ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه له توركیا".
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ئاگر به‌ردرایه كۆگایه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌هۆیه‌وه سه‌دان سندووق و ئامێر و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی هه‌ڵبژاردن سووتێنران.
دوای ستوونانی كۆگایه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه عێراقیه‌كان یه‌كدیان تۆمه‌تباركردو هه‌ندێ لایه‌نیش داوای دووباركردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.