گۆرانیبێّژی دیاری كورد " گۆران ساڵح " دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له كلیپێكی گۆرانی له ژێر ناوی " ئیتر به‌سه " بڵاوكرده‌وه .
گۆرانی " ئیتر به‌سه " له تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ند " گۆران " خۆیه‌تی و " شیاو كه‌مال " یش ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه ، له شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنان بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامدراوه و یه‌كه‌مجاریشه هه‌موو ئه‌و میوزیكژه‌نانه‌ی كاری میوزیكیان بۆ گۆرانییه‌كه كردووه ، له كلیپه‌كه ده‌رده‌كه‌ون .
هونه‌رمه‌ند " گۆران " دوای چه‌ند مانگێك كاركردن توانی كلیپی " ئیتر به‌سه " به‌رهه‌مبهێنێت و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی كرد كه به كاره‌كانی گۆرانی و كلیپه‌كه ماندوو بوون .
گۆران سالح مامۆستای به‌شی میوزیكه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری هه‌ولێر ،خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.