به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ،گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " نه‌وید زه‌ردی " نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی " ئه‌ڵا ئه‌ڵا " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ، له كاته‌ی ته‌واو بوونی تۆماركردنی گۆرانییه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی داناوه و له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت خۆی له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه سه‌ما ده‌كات .
زه‌ردی خۆی تێكستی بۆ گۆرانییه‌كه نووسیوه و ئاوازه‌كه‌شی وه‌رگیراوه ، بریاره وه‌ك دیارییه‌ك له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا ئه‌م گۆرانییه بڵاوبكرێته‌وه .
جێی باسه ، دوای گۆرانییه‌كه‌ی به شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ل " بانه شێروان " ، نه‌وید ئاشكرایكرد كه ئه‌وه دوایین گۆرانی ئه‌و ده‌بێت به زمانی كوردی ، به‌لام دوای بریاره‌كه‌ی ناوبراو ژماره‌یه‌ك گۆرانی دیكه‌ی به زمانی كوردی ئاماده كردوون بۆ بڵاوكردنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.